محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوو كاربەدەستەی دارایی كە یەكێكیان پارێزگاری بانكی ناوەندییە لە كارەكانیان لابرد.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا بە لادانی مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانكی ناوەندی، راستەوخۆش عەلی موحسین عەلاقی راسپارد بانكەكە بە وەكالەت بەڕێوەببات.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیران، بڕیارێكی تری سودانی، لادانی سالم جواد چەلەبی بەڕێوەبەری بانكی بازرگانیی عێراق و خانەنشیكردنیەتی و بیلال حەمدانیی راسپارد بە بەڕێوەبردنی بانكی بازرگانی.