محەمەد شیاع سودانی بەڵێنك بەوەزیری بازرگانی هەرێم دەدات و جەخت دەكاتەوە، نابێ جیاوازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عیراق بکرێت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کرد و چەند پرسێکی تایبەت وهاوبەشی نێوان بەغداد وهەرێمیان تاوتوێ کران.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، لەکۆبوونەوەکەدا، بابەتی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیان بەوردی تاوتوێ کران و هەروەها پرسی هەناردەکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکالی و گارگەکانی هەرێم بۆناوچەکانی تری عێراق و دابینکردنی بەشە سوتەمەنی پێویست بۆ کارگەکانی کوردستان باس کران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی دا کە بەدواداچون بۆ بابەتەکان بکات و راشیگەیاند، كە نابێ جیاوازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عیراق بکرێت.
باس لەوەشكراوە، وەزیری بازرگانی پیشەسازی هەرێم بەردەوام لەپەیوەندی و سەرداندان لەگەڵ لایەنە پەیوەنددارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفت و ئاسانکاری بۆهاوڵاتیان و بازرگانان و خاوەن گارگەکانی هەرێم.