سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی دوایی واژۆ كردنی پرۆتۆكۆڵی كاری هاوبه‌ش به‌شه‌كانی ژووری بازرگانی سالۆنیكی به‌سه‌ركرده‌وه.
یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ژووری بازرگانی سالۆنیك برتییه له تۆمار كردنی ناوی بازرگانی، هه‌ر چالاكیی و پیشه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كاسبكاران و بازرگانانی شاری سالۆنیك له وڵاتی یۆنان ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی سالۆنیكهوه ناوه‌كه‌ی بۆ تۆمار ده‌كرێت و ناوه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌پارێزرێت.
تۆماركردنی ناوی بازرگانی له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهاندا، ئه‌ركی ژووره بازرگانیه‌كانه، له شاری سالۆنیكیش سهرپهریشتكردنی ناوی بازرگانی له ئه‌ستۆی ژووری بازرگانییه.
یه‌كێكی تر له به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی ژووری بازرگانی سالۆنیك بریتی بوو ده‌ركردنی ”شهادة المنشأ” بۆ ئه‌و بازرگان و كارگانه‌ی ده‌یانه‌وێت كاڵا و شتومه‌ك بهرهنه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی یۆنان.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ”كاره‌كانی ژووری بازرگانی سالۆنیك هاوشێوه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانییه هیوادارین بتوانین سود له ئه‌زمونی یه‌كتر وه‌ربگرین بۆ به‌ره‌وپیش بردنی كاره‌كانیان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش ”شهادة المنشأ” ده‌داته ئه‌و كۆمپانیا و كارگانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ده‌ستخۆشی له ژووری بازرگانی سالۆنیك كرد و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت و كاری زیاتر پێكه‌وه بكه‌ن.