كه‌یوان كاشفی، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی كرماشان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بازرگانی ئه‌وشاره به یاوه‌ری مه‌هه‌دی شوشته‌ری و ستافی به‌شی ئابوری كۆنسوڵگه‌ری ئێران سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیان سلێمانیانیان كرد و له‌لایه‌ن سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور پێشوازیان لێ كرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاغای سه‌نجابی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ژووری بازرگانی عێراقی – ئێرانی ئاماده‌بوو، باس له په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا، به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخان كرا بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، سیروان محه‌مه‌د داوایی كرد ”كاركردن له ناوچه‌ی ئازادی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران چالاك بكرێت، كه رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كان، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێران خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و رێگاوبان بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكات ژماره‌یه‌كی زۆر بازرگانان خوازیاران كارگه‌كانیان له‌وێ دروست بكه‌ن”.
ئامانجێكی تر له هاتنی شانده‌كه بانگێشتكردنی ژووری بازرگانی سلێمانی بوو بۆ به‌شداری كردن له كۆنفرانسێكی ئابووری له شاری كرماشان، كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا باس له كێشه و گرفته‌كانی بازرگانان ده‌كرێت سه‌رۆكی ژووری بازرگانی كرماشان بانگێشتنامه‌ی فه‌رمی دایه سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی، بڕیاره له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌رپرسانی باڵای ئێران به‌شدار بن.
داتر شاندی ژووری بازرگانی كرماشان و كۆنسوڵی ئێران سه‌ردانی پرۆژه‌ی گهنجیهنهكانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان كرد و كه‌یوان كاشفی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی كرماشان ڕایگه‌یاند ”ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له جوانترین پرۆژه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هیوادارین پرۆژه‌كه ببێته سه‌نته‌رێكی بازرگانی گرنگ، پرۆژه‌كه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له هه‌ڵگرتنی خۆراك و پێداویستییه‌كان به‌شێوازێكی ته‌ندروست، جێگه‌ی خۆشحاڵییه بازرگانانی سلێمانی له‌م جۆره پرۆژانه‌دا كار ده‌كه‌ن و جێگه‌ی خۆیان هه‌یه”.
پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتییه له دروستکردنی ٦٠٠ گەنجینەی هاوچه‌رخ به ڕوبه‌ری جیاواز، له‌سه‌ر ٣٨٣ دۆنم زه‌وی و دابەش بووە بەسەر چوار جۆر گەنجینەدا کە رووبەرەکەیان بریتیە لە گەنجینەی ٢٠٠ مەتری و ٤٠٠ مەتری و ٦٠٠ مەتری و ٨٠٠ مەتری. لەئێستاشدا رۆژانە کارکردن تیادا بەردەوامە.
لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، شەقامی فراوان لە پرۆژەکەدا بونی هەیە، خزمەتگوزاریەکانی وەک، ئاو مەجاری و کارەبا و قیرتاوکردن و شۆستە و سیستەمی ئاگر کوژێنەوە بەشێوەیەکی مۆدیل و پێشکەوتووی تیایه و دیواری راگر ناو پرۆژه‌كه له ده‌ره‌وه جیاده‌كاته‌وه، ده‌وانرێت برێكی ئێجگار زۆر كاڵا‌و شتومه‌كی جۆراوجۆری تیادا هه‌ڵبگرێت بۆ كاتی رووداو قه‌یرانی نه‌خوازراو.