سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی یاوه‌ری شاندێک دەکات بەسەرۆکایەتی محەمەد شەیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی كانونی دووه‌می 2023، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند “محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق، به‌غدای به‌جێهێشت و به‌ره‌و به‌رلین به‌ڕێككه‌وت”.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند “سەردانەكەی بۆ ئەڵمانیا گرنگییەکی ئابوری هەیەو بەمەبەستی سوودوەرگرتنە لەتەكنەلۆجیای ئەو وڵاتە”.
هەروەها رایگەیاند “یەکێک لەکارەکان واژۆكردنی یاداشتێک دەبێت لەگەڵ ئەڵمانیا بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی کەرتی کارەبا لەعێراقدا”.
شاندەكەی عێراق بۆ ئەڵمانیا كە ئەمڕۆ بەڕێدەكەوێت، جگە لەسەرۆك وەزیران. پێكدێت لەوەزیرانی دەرەوەو پیشەسازیو كۆچ، هەروەها سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك لهخاوەنكارانی پیشەسازی ژمارەیەك لەراوێژكاران لەخۆدەگرێت.
سودانی راشیگەیاندووە “لەسەردانەکەدا دەستپێشخەریی دەکەن بەمەبەستی گرنگیدان بە بەرنامەكانی پەرەپێدان، راهێنانی پیشەیی و فێركردن‌و هاوکات رەخساندنی هەلی وەبەرهێنانی گەورە لەپڕۆژەكانی غازی دەرچووی كێڵگە نەوتییەكان‌و هەماهەنگی دارایی و بانكی لەگەڵ لایەنی ئەڵمانیدا بۆ باشكردنی سێکتەرەکانی ئابوری‌و پیشەسازی”.