له دوای ساڵی نوێوه، تا دێت جارێكی تر به‌بێ بوونی هیچ هۆكارێك، لیره‌ی توركی به‌هاكه‌ی به هێمنی له ده‌ست ده‌دات، به‌جۆرێك 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێش دوو هه‌فته نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌وه هه‌زار و 190 لیره، ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی هه‌زار و 400 لیره‌یه. ئه‌مه‌یش دابه‌زینێكی زۆره و توركییه‌كان ترسیان لێ نیشتووه.
ئیسماعیل فازڵ له كۆمپانیای ته‌وه‌ر بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و حه‌واڵه، ڕاگه‌یاند، “له بۆرسه‌ی فه‌رمیی توركیا، ئێسته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به هه‌زار و 355 لیره ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌زار و 511 لیره‌ی توركییه”.
سه‌ره‌ڕای ڕێوشوێنه تونده‌كانی حكوومه‌تی توركیا بۆ ماوه‌ی دوو سێ مانگ به‌به‌رده‌وامی، ئێسته به‌رانبه‌ر كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو، به‌های لیره 11% دابه‌زیوه، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ توانرا له ئاستی 18 لیره بۆ 11 لیره به‌رانبه‌ر به یه‌ك دۆلار جێگیر بكرێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2022وه تا ئه‌مڕۆ، لیره‌ی ئه‌و وڵاته 84%ی به‌هاكه‌ی له ده‌ست داوه.
به‌پێی دواین ئاماری بانكی نێوده‌وڵه‌تی، ساڵی 2003 كاتێك ئه‌ردۆغان بوو به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌رهه‌می ناوخۆیی توركیا 314 ملیار دۆلار بووه، ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی 2013 بۆ 957 ملیار دۆلار به‌رز بووه‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2020 دابه‌زی بۆ 720 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی كۆتاهاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سیاسیی ئه‌ردۆغان بوو، دواتر له ساڵی 2021 به‌های لیره‌ی بۆ ئاستێكی مێژووی داته‌پاند به‌جۆرێك نزیكی كرده‌وه له دوو هه‌زار لیره.
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی توركیادا ڕۆژی دووشه‌م 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2021 له سه‌عات شه‌شی ئێواره، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 18.40 لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا هه‌زار و 900 لیره بۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.