به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و گرانبوونی كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كان، نرخی مریشك له بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌رپرسێكی حكوومیش ده‌ڵێت، خاوه‌ن هۆڵه‌كان زیانێكی زۆریان كردووه و نرخی ئێسته‌یش هیچ سوودێكی بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌كان نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە، سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانیی سلێمانی، راگه‌یاند، كاتێك نرخی مریشك هه‌رزان ده‌بێت، هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو هۆڵه‌كان پێكه‌وه جووجه‌ڵه داخل ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه خستنه‌ڕوو زۆر ده‌بێت و خواستیش كه‌مه، كاتێك خستنه‌ڕوو له خواست زیاتر بوو، به ته‌واوی نرخه‌كه هه‌رزان ده‌بێت و زیانێكی زۆریش له خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌دات.
هه‌روه‌ها وتی، به‌هۆی ئه‌و زیانه زۆره‌ی كه له ماوه‌ی مانگی رابردوو خاوه‌ن كێڵگه‌كان به‌ریان كه‌وت، زۆربه‌ی هۆڵه‌كان جووجه‌ڵه‌یان داخل نه‌كردووه، ئێسته مریشك كه‌م بووه‌ته‌وه و خستنه‌ڕوو كه‌متره له خواست، بۆیه نرخه‌كه له بازاڕ به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌كان هێشتا هه‌ر به‌پێی تێچوو نییه، چونكه له‌م كاته‌دا یه‌ك كیلۆ مریشك سه‌رووی سێ هه‌زار دینار له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگهكانه، واته نرخی ئێسته ته‌نیا مایهكهیان بۆ ده‌رده‌هێنێته‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ئێسته نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك به سێ هه‌زار دیناره له بازاڕدا، ئه‌و نرخه‌ش سوودی بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌كان نییه، ئه‌وكاته‌ی كه داده‌به‌زێت زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن.
مریشكفرۆشێک له سلێمانی، دەڵێت، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مریشك له هۆڵه‌كان، ئێسته مریشكی كه‌متر ده‌خرێته بازاڕه‌وه و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌نده نییه كه سوودی بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌كان هه‌بێت.