پرۆفیسۆر بروس والکر فێرگسون، سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکان و هەنگاونان بۆ کاری پێکەوەیی لە خزمەتکردنی بەرەوپێش بردنی بواری بازرگانی و پراکتیزە کردنی ئەو زانستانەی خوێندکاران فێری بوون لە بازاری کاردا سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ئه‌حمه‌د كه‌لاری و ئازاد عه‌بدولكه‌ریم و كه‌مال سه‌ید ته‌ها كۆیی، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور و د.سه‌لام عه‌بدوڵا، به‌رێوبه‌ری گشتی ژوور ئاماده‌بوون و به گه‌رمی پێشوازیان كرد له پرۆفیسۆر بروس والکر فێرگسون، سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی و دكتۆر ئاسۆ، یاریده‌دری سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خاوەنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەیە کە تیایدا بازرگانان کاڵا و شتومەکانیان ھەڵدەگرن و نمایشی دەکەن، پرۆژەکە بۆتە ناوچەیەکی بازرگانی گرنگ لە عێراقدا کە سەرجەم کاڵاکانی لێوە پەخش دەکرێت بۆ شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، بازرگانانی پارێزگای سلێمانی خاوەنی وەکالەتی چەندین براندی جیھانین کە لێرەوە کاڵاکان دەنێرێت بۆ شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق”.
راشیگه‌یاند ”ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خاوەنی گەورەترین بینای پێشەنگایە کە ساڵانە چەندین جۆر پێشەنگای تێدا دەکرێتەوە”.
سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیشتیوانی تەواو لە بەرھەمی ناوخۆ دەکات و پشتیوانی بەردەوامی کەرتەکانی ئاژەڵداری و کشتوکاڵی کردوە لەئێستا چەندێن بەرھەمی کشتوکاڵی ھەناردەی دەرەوە دەکرێت.
لای خۆشیه‌وه، پرۆفیسۆر بروس والکر فێرگسون، سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی رایگه‌یاند ”ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌هێز بكه‌ین تاكو هه‌نگاو بنێین بۆ كاری پێكه‌وه‌یی له خزمه‌تكردنی به‌ره‌وپێش بردنی بواری بازرگانی و پراكتیزه‌كردنی ئه‌و زانستانه خوێندكاران فێری بوون له بازاڕی كاردا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی”.