به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه و زانیاری له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆری به كه‌رتی پیشه‌سازیی داوه، له 2006ه‌وه مۆڵه‌تی به 290 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازیی به سه‌رمایه‌ی زیاتر له 23 ملیار دۆلار داوه و ته‌نیا له‌م كابینه‌یه‌دا مۆڵه‌ت به 79 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی دراوه.
سه‌ربه‌ست خدر به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه و زانیاری له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند، له ساڵی 2006وه تا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، له هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌ت به هه‌زار و 123 پڕۆژه دراوه، به سه‌رمایه‌ی 67 ملیار و 14 ملیۆن و 799 هه‌زار و 180 دۆلار كه به‌سه‌ر له 13 سێكته‌ری جیاجیادا دابه‌ش ده‌بن.
پشكی شێری ئه‌و وه‌به‌رهێنانه به‌ر كه‌رتی پیشه‌سازیی كه‌وتووه و ژماره‌یان 290 پڕۆژه‌یه، به‌جۆرێك له زاخۆ چوار پڕۆژه و له سۆران دوو، له سلێمانی 81 و له راپه‌ڕین یه‌ك و له گه‌رمیان سێ، له هه‌ڵه‌بجه یه‌ك و له هه‌ولێریش مۆڵه‌ت به 131 پڕۆژه دراوه، سه‌رمایه‌ی سه‌رجه‌میان ده‌گاته 23 ملیار و 174 ملیۆن و 488 هه‌زار و 491 دۆلار.
سه‌ربه‌ست خدر وتی، له‌م كابینه‌یه واتا له ساڵی 2019 تا ئه‌م مانگه، مۆڵه‌ت به 79 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی دراوه، به سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار و 946 ملیۆن و 200 هه‌زار و 471 دۆلار، به‌جۆرێك له دهۆك 11 پڕۆژه و له سۆران یه‌ك پڕۆژه و له سلێمانی 24 پڕۆژه، له گه‌رمیان سێ پڕۆژه و له هه‌ڵه‌بجه یه‌ك پڕۆژه و له هه‌ولێر 39 پڕۆژه مۆڵه‌تیان پێ دراوه.
به‌گشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا، گرنگییه‌كی تایبه‌ت به كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌دات و به‌رده‌وامیش كاری له‌سه‌ر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له‌و رێیه‌وه به‌رهه‌می ناوخۆ به پیشه‌سازی بكرێت و بتوانرێ پێداویستیی ناوخۆ پڕ بكرێته‌وه و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكرێت.