سلێمانی گرنگی بە وزەنوێیەکان دەدات

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی لەو پرۆژانە دەکات کە خزمەت بە ژینگە دەکەن و وزەنوێیەکان دەخەنە کار بۆ هاونیشتیمانیان.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، د.هەڤاڵ ئەبوبکر، پارێزگاری سلێمانی، لەیلا علی، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لە ناو بینای کارگەی کلتوری سلێمانی (سەکۆی هەموان بۆ دواڕۆژ)یان بەسەرکردوە.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە هەبونی سەکۆیەکی تایبەت کە گرنگی بە پێگەیاندنی کادری پێشکەوتو دەدات بۆ ئاشنابون بە پاراستنی ژینگەو نوێترین وزە بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا.
(سەکۆی هەموان بۆ دواڕۆژ) تایبەتە بە پێشکەشکردنی خول، ڕاهێنان و سمینار لەبواری ئەندازیاری بەگشتی و سۆلار و وزەنوێبووەکان بەتایبەتی، بەئامانجی زیادکردنی لێهاتویی و کارامەیی لە بواری وزە نوێبووەکان.
لە (سەکۆی هەموان بۆ دواڕۆژ) کۆرسی وزەنوێبووەکان و کلاسیک کۆنترۆڵ دەدرێت بە فێرخوازان کە بەشداری تیدا دەکەن بۆ ئەوەی ئاشنایان بکەن بە گەرمبونی جیهان و گۆڕانکاری ئاو هەوا وە چارەسەرکردنی ئەو گۆڕانکاریانە لە ڕێگەی سیستەمی بەرهەم هێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆر (سۆلار).
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایکرد لە (سەکۆی هەموان بۆ دواڕۆژ) گرنگی زیاتر بدرێت بە زیادکردنی هۆشیاری سەبارەت بە گۆڕانکاری کەشوهەوا و گەرمبونی جیهان وە ئاشناکردنی هاونیشتیمانیان بۆ ئەوەی هانبدرێن بۆ بەکارهێنانی سیستمی وزەنوێبووەکان بە تایبەت سۆلار ئینێرجی، بەمەش دەتوانین هەموان پێکەوە کاریگەری ئەرێنی دروست بکەین و گۆڕانی ئاو هەوا کەم بکەینەوە.