سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 8-11-2021 له هۆڵی كۆنفرانسی هۆتێل تایتانیك ، ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی پانێلێكی سه‌باره‌ت به ناساندنی رۆژی 8-11 ی وه‌ك رۆژی ژینگه‌ی سلێمانی رێكخست.
شایی ئاوات ، لێپرسراوی هۆبه‌ی هۆشیاریی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی وتی: له‌ساڵی2000 دا خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئه‌م رۆژه‌ی دیاریی كرد سه‌باره‌ت به ژینگه‌ی سلێمانی و قه‌ده‌غه‌كردنی داربڕینه‌وه بۆیه ئێمه‌ش بڕیارماندا ئه‌م رۆژه بكه‌ینه رۆژی ژینگه‌ی سلێمانی.
دواتر له پانێلێكدا هه‌ریه‌ك له دیار شێخ غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، د.كارزان، د.ژینۆ و شایی ئاوات پسپۆڕانی بواری ژینگه له پانێلێكدا گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به سێكته‌ره‌كانی پیسبوونی ژینگه و پلاندانان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پیسبوونی ژینگه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له كۆتایی پانێڵه‌كه‌شدا هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام ناشتن له ده‌ستپێكی پاركی راهێنانه‌وه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو .