سلێمانی.. لە ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ ئاگر كەوتەوە

لە ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ، لە كارگەی نەفتای گەرمیان ئاگركەوتووەتەوە.

لە كاتژمێر ٦:٥٠ خولەكی ئەمشەو لەكارگەی نەفتای گەرمیان لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ئاگركەوتووەتەوە و تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

بەپێی زانیارییەكان، ئاگرەكە بەهۆی بونی سوتەمەنییەوە فراوان بوە كە دەوترێت حەوزی نەفتای كارگەكە گڕیگرتووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، جگە لە زیانی مادی تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، دوای كۆنتڕۆڵكردنیشی لێكۆڵینەوە لەهۆكار و چۆنیەتی ئاگرەكە دەكرێت.