بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، به‌بڕی زیاتر له 205 ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی 8%ی کارەبا، دوو پرۆژه‌ی كاره‌با لە سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە:” لەچوارچێوەى پرۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، دوو پرۆژه‌ی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت “.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، پرۆژەکان بریتین لەمانە:
-دانانی دوو محاویله‌ی 400 كه‌ی ڤی شه‌به‌كه‌ی LT له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆ فیده‌ری 100 كه‌كۆى بودجه‌كه‌ی بریتییه له (102.773.825) ته‌نها سه‌دو دوو ملیۆن و حه‌وت سه‌دو حه‌فتاوسێ هه‌زارو هه‌شت سه‌دو بیست و پێنج دینار، پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای (بۆسكان) جێبەجێ دەکرێت، بڕیاریشە لەماوەی (60) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
-دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ گوندی ئاڵیاوای خواروو له‌تانجه‌رۆ/ وێستگه‌ی تانجه‌رۆ فیده‌ری 88 له‌سلێمانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی، كه كۆی بودجه‌ی پرۆژه‌كه بریتیه له(103.901.500) ته‌نها سه‌دو سێ ملیۆن و نۆسه‌دو یه‌ك هه‌زارو پێنج سه‌د دینار، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای (مزگێنی) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاریشه له‌ماوه‌ی (60) رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.