سعوودیه به قه‌باره‌ی تریلیۆنێك و 110 ملیار دۆلار له به‌رهه‌مهێنانی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی، خۆی گه‌یانده ریزبه‌ندی 17مین وڵاتی زلهێزی ئابووریی دنیا.
به‌پێی دواین ئاماری سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، سعوودیه له ساڵی 2022دا توانیویه‌تی سێ پله گه‌شه بكات و له ریزبه‌ندی 20 ی وڵاتانی زلهێزی ئابووری، خۆی بگه‌یه‌نێته 17.
پشكی ئابووری سعوودیه له ئابووری دنیا له ساڵی 2022، بریتی بووه له 100 تریلیۆن و 220 ملیار دۆلار. ئه‌مه‌ش 1.1%ی كۆی ئابووری دنیایه و به‌راورد به ساڵێك پێشتر 0.2% زیادی كردووه.
بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژوودا قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی سعوودیه، ده‌گاته یه‌ك تریلیۆن دۆلار و ته‌نانه‌ت قه‌باره‌كه له پێشبینی وه‌زاره‌تی دارایی وڵاته‌كه‌ش زیاتره كه پێی وابوو، به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی ده‌گاته تریلیۆنێك و 55 ملیار دۆلار، كه‌چی بۆ تریلیۆنێك و 110 ملیار دۆلار هه‌ڵكشا.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، قه‌باره‌ی به‌رهه‌می نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی سعوودیه له ساڵی 2021دا بریتی بوو له 833 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.
گرنگترین هۆكاری گه‌شه‌ی ئابووری سعوودیه، بۆ فره‌جۆركردنی ئابوورییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌م ساڵانه‌دا ئه‌و وڵاته هه‌وڵی داوه سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان په‌ره پێ بدات.
پێویسته بگوترێ سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو پێشبینی كردووه، گه‌شه‌ی ئابووری سعوودیه له‌مساڵ و بۆ ساڵی داهاتووش 3.1% بێت.