سعوودیه له پلانیدایه چه‌ند كارگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێلسازی دابمه‌زرێنێت و له‌و كارگانه‌دا ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی مۆنتاج بكرێن.
خالید فالح وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعوودیه رای گه‌یاند، كارگه‌ی ئۆتۆمبێل‌سازیی كاره‌بایی EV داده‌مه‌زرێنێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له‌و سێ كارگه‌یه‌ی پلان هه‌یه له‌و وڵاته‌دا دابمه‌زرێن.
لوسید موتورز به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له ئه‌مه‌ریكا، كه 60%ی پشكه‌كانی هی سندووقی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی سعوودیه‌یه، ئامانجیه‌تی یه‌كه‌م لقی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كارگه‌كه له سعوودیه دابمه‌زرێنێت. پێشبینی ده‌كرێ به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه بگاته 150 هه‌زار ئۆتۆمبێل.
سعوودیه پلانێكی ستراتیجی داڕشتووه و خوازیاره تا ساڵی 2030، به‌ستنه‌وه‌ی ئابووری وڵات به نه‌وت كه‌م بكاته‌وه و پشت به كه‌رته‌كانی تر ببه‌ستێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سندووقێكی وه‌به‌رهێنانی دامه‌زراندووه و خوازیاره له‌م رووه‌وه چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه، هه‌نگاوی گونجاو بنێت.