له راگه‌یه‌نراوێكدا بانگی بازرگانی هه‌رێم رای گه‌یاند، سبه‌ی ده‌ست به فرۆشتنی دۆلار ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر دۆلارێك به هه‌زار و 320 دینار.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 12ی ئادار، بانكی بازرگانی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لقی هه‌ولێری بانكه‌كه له سبه‌ینێوه ده‌ست به فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران ده‌كات و هه‌ر دۆلارێك به هه‌زار و 320 دینار ده‌بێت.
مه‌رجی وه‌رگرتنی ئه‌و دۆلاره دیاری كراوه كه پێویسته سه‌ره‌تا فۆرمێك پڕبكرێته‌وه كه له سه‌عات 8:30ی به‌یانی تا دووی دوای نیوه‌ڕۆ به‌رده‌ست ده‌بێت، دواتر گه‌شتیار كاتێكی گونجاوی بۆ دیاریده‌كرێت تا سه‌ردانی لقی پارێزگای هه‌ولێری بانكی بازرگانی هه‌رێم بكات. بانكه‌كه وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه “پاسپۆرت و ڤیزای گه‌شتكردن و تكتی فڕۆكه” پێویسته له‌ناو مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان هه‌بێت. هه‌روه‌ها گه‌شتیارانی عه‌مره كه تكتی فرۆكه‌یان نییه داواكارییه‌كانیان به‌بێ بوونی تكتی فڕۆكه قبوڵ ده‌كرێت.