سبه‌ینێ ٢٠٢٢\٩\٧ به به‌شداری نزیكه‌ی ١٠٠ كۆمپانیای ناوخۆی و جیهانی سێهه‌مین پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵی له سلێمانی ده‌كرێته‌وه.
یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ”هیوادارین پێشه‌نگای كشتوكاڵی ببێته خزمه‌تێك به ئابوی شاری سلێمانی به هه‌موومان بتوانین خزمه‌تێك به كه‌رتی كشتوكاڵ بكه‌ین، سود له‌و به‌ڕێزانه وه‌ربگرین له وڵاتانه‌وه به‌شدار ده‌بن له پێشه‌نگاكه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه وه‌كو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی خۆمان به به‌رپرسن ده‌زانین له ڕه‌وشی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشانگایانه‌ی ده‌كرێته‌وه، پێویسته له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل هه‌ماهه‌نگ بین بۆ به‌ره‌وپێشچونی كاره‌كان، داوا له ڕاگه‌یاندنكاران ده‌كه‌ین پێشنیازه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو”.
ده‌قی وته‌كان: