زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سلێمانى بێ كاره‌با ده‌بن


بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان كێشه‌یه‌ك له‌كۆمپانیاى دانه‌غاز كوژاندنه‌وه‌ى كاره‌باى گشتى ئاشكراده‌كات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بێ كاره‌با كردووه‌.

به‌گوێره‌ى ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان، بەرھەمھێنانی کارەبا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوەو بەھۆیەوە کارەبای زۆربەی ناوچەکانی سلێمانی بڕاوە.

کارەبای دوکان هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت:”بەھۆی دروستبونی کێشەیەک لەدانه‌غازو کوژاندنەوەی گشتی کارەبا، بەرھەمھێنانی کارەبا بۆ نزمترین ئاستى دابەزیوە”.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، “له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌دا کۆنترۆڵ ناچاربووە بەبڕینی کارەبای زۆربەی ناوچەکانی سنورى پارێزگاى سلێمانی”.