ئەندامێکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی ڕایدەگەیەنێت “لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق نوسراوێکی كردووە بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داواكراوه، بڕگه‌یه‌ک بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه باس له دابه‌زینی نرخی دۆلار بكرێت و دابه‌زێنرێت بۆ 130 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێک”.
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی ئابوری لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند “دەستکاری کردنی نرخی دۆلار و دینار ئیشی پەرلەمان نیە، بەڵکو ئیشی بانکی ناوەندی عێراقە ئه‌گه‌ر به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی دەستکاری نرخی دۆلار لە عێراق بكرێت، پێموایه ئه‌نجامێكی زۆر خراپی ده‌بێت له‌وانه‌یه دیناری عێراقی به‌هه‌مان شێوه‌ی لیره‌ی تورکی و تمه‌نی ئێرانی خراپتریش بێت”.
ڕاشیگەیاندوە: هه‌ندێک چه‌مک هه‌یه ده‌بێت ئێمه لێی تێبگه‌ین یه‌كێک له‌وانه سیاسه‌تی (نه‌قدی-نه‌ختینه‌یی) له وڵات‌دا ئیشی په‌رله‌مان نییه یان ئیشی هه‌ندێک ده‌زگای تر نییه، به‌ڵكو تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندییه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بڕیار له‌وه ده‌دات سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی ئه‌م وڵاته چۆنه.
ئاماژەی بەوەشداوە، بانکی ناوەندی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نرخی دۆلار ده‌ستكاری ناكات و به‌های دیناری عێراقی به‌رز ناكاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵكو وه‌كو خۆی ده‌یهێڵێته‌وه.
ئەو دەڵێت “سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی نییه كه نرخی دۆلار ده‌ستكاری بكرێت، دووه‌م ئه‌گه‌ر هاتوو به‌بێ حساب كردن یان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و لێكتێگه‌یشتن و ئه‌و موناقه‌شانه‌ی له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی كراوه عێراق یان بانكی ناوه‌ندی به‌رده‌وام نرخی دینار و دۆلار ده‌ستكاری بكات، له‌وانه‌یه ئاماژهدهرێكی خراپ بێت له‌لایه‌ن سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه”.
جەخت لەوەش دەکاتەوە، كاتی خۆی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری عێراقی كرد كه ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستكاری نرخی دۆلار و دینار نه‌كات له‌وانه‌یه چاره‌نوسی دیناری عێراقی زۆر له‌وه‌ی ئێستا خراپتر بوو بێت ته‌نانه‌ت 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بگاته نزیكه‌ی (250-300) هه‌زار دیناری عێراقی، به‌ڕای هه‌موو شاره‌زایانی ئابوری ده‌بێت بانکی ناوەندی دەستکاری نرخی دۆلار نەکات، چونکە ئەگەر وانەکات ئەوا له‌دوور مه‌ودا ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپتره.