ڕاوێژكارێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن رێكخراوێكی جیهانیه‌وه قه‌رزی بچوك ده‌درێته گه‌نجانی هه‌رێمی كورستان بۆئه‌و پرۆژانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمیش تا ئێستا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه به‌قه‌رزی بچوك نییه.
فه‌تحی مه‌جید، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكومه‌تی هه‌رێم، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن رێكخراوی كۆچبه‌رانی جیهانیه‌وه، قه‌رزی درێژخایه‌ن ده‌درێته گه‌نجان تایبه‌ت به‌و پرۆژانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، له‌مساڵدا 1000 (هه‌زار) گه‌نج سودمه‌ندبون له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق كه 97 (نه‌وه‌د و حه‌وت) كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بون.
وتیشی،” قه‌رزه‌كان له 10.000 (ده هه‌زار دۆلار)ه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن تا 30.000 (سی هه‌زار) دۆلار، بڕی پێدانی پاره‌كه‌ش پشت به‌قه‌باره‌ی ئه‌و پرۆژانه ده‌به‌ستێت كه له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه پێشكه‌ش به رێكخراوی كۆچبه‌رانی جیهانی ده‌كرێت، بۆنمونه خستنه‌ڕوی پرۆژه‌یه‌كی دروستكردنی دوكانێك كه چه‌ند كه‌سێكی كه‌م سودمه‌ند ده‌بن لێی، ده‌چێته چوارچێوه‌ی قه‌رزێكی بچوكه‌وه، ئه‌گه‌ر زیاتر له 10 كه‌س له‌پرۆژه‌یه‌كدا سودمه‌ندبن قه‌رزی مامناوه‌نده و به‌وه‌ش، بڕی پاره‌كه زیاتر ده‌بێت”.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی سودمه‌ندبون له‌قه‌رزی بچوكی رێكخراوی كۆچبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی، فه‌تحی مه‌جید باسی له‌وه‌كرد، “تا ئێستا ئه‌وه ده‌زانرێت كه له‌ساڵی داهاتودا ده‌بێت، وه‌ك رۆژه‌كه‌ی یاخود مانگه‌كه‌ی دیارینه‌كراوه، رێكخراوی كۆچبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیه‌وه، ئه‌پلیكه‌یشنێكی ئاماده‌كردوه، به‌ناوی ” IOM” گه‌نجانی خاوه‌ن پرۆژه ده‌توانن خۆیان به‌دواداچون بكه‌ن و فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه”.
له‌باره‌ی پلانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قه‌رزی بچوك، راوێژكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاشكرایكرد، “له‌ساڵانی رابردودا و به‌ر له شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ردو وه‌زاره‌تی داریی و ئابوری له‌گه‌ڵ پلاندانان، هاوشێوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان هه‌بو كه قه‌رزی بچوك ده‌درایه گه‌نجان به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه پرۆژه‌كه راگیرا، تا ئێستاش هیچ نیه‌تێك یاخود پلانێكی نییه كه پێدانی ئه‌و قه‌رزه به‌گه‌نجان ده‌ستپێبكاته‌وه”.