هه‌موو ئه‌و هاوولاَتییانهی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه له‌ڕێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخه‌وه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتبێت یان پشكنینی كۆرۆنایان كردبێت، ئه‌وا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێ وه‌رناگیرێت.
ئیسماعیل عه‌لی به‌رپرسی هۆبه‌ی راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، راگه‌یاند، هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گه‌شت بۆ ئێران ده‌كه‌ن به‌ڕێی وشكانی له‌رێی كۆمه‌ڵگای مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخه‌وه، له‌كاتی ڕۆیشتندا ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتبێت، پێویست به‌پشكنین ناكات.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ڤاكسینی پێكوته‌ی كۆرۆنای له خۆی نه‌دابێت، ئه‌وا پێویسته پشكنینی PCRی پێ بێت و ماوه‌ی 48 سه‌عات كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیبێت، ئه‌وا له‌كاتی هاتنه‌وه‌دا پشكنینی بۆ ئه‌نجام نادرێت و ته‌نیا ڕێپێدانی بۆ ده‌كرێت، واته هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نادات.
هاوكات له راگه‌یه‌نراوێكی تیمی پشكنینی كۆرۆنای باشماخ، سه‌رجه‌م پشكنینه‌كانی تر ته‌نیا بۆ گه‌شتكردن به‌كار دێت، ئه‌ویش ده‌بێ 48 سه‌عات زیاتری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیبێت، واته له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا ده‌بێت دووباره پشكنین بكاته‌وه و بڕه‌كه‌ی 40 دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر هاوولاَتییهك هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای به‌كار هێنابێت، پشكنینی بۆ ناكرێت و ته‌نیا ڕێپێدانی بۆ ده‌كرێت و هیچ بڕه پاره‌یه‌كی لێ وه‌رناگیرێ.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ربه پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره و هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری مه‌ریوانی رۆژههلاَتی كوردستان، رۆژانه كاروباری بازرگانی و گه‌شتیاریی لێوه ئه‌نجام ده‌درێت.