به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌فربارینه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان بۆسه‌ر چیای سه‌فین و كه‌پكی گه‌رۆته داده‌خرێت.
هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ن، به‌هۆی دابارینی به‌فرێكی زۆر، ڕێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان بۆسه‌ر چیای سه‌فین و كه‌پكی گه‌رۆته داده‌خرێت، له‌به‌ر چڕی به‌فره‌كه له‌سه‌ر ڕێگا و كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینیش بۆ چه‌ند مه‌ترێک.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هاوڵاتیان و شۆفێران له‌كاتی ئێستادا وه‌كو رێگای به‌دیل ده‌توانن ڕێگای (هه‌ولێر- شه‌قڵاوه -هیران) به‌كاربێنن كه له‌كاتی ئێستا هاتوچۆ تیایدا ئاساییه.
هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی له هاوڵاتیان كردوه، هاتوچۆكردنیان سنوردار بكه‌ن و له‌حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت گه‌شت نه‌كه‌ن.