رێکخراوی ئەسریاد ی تورکیا سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات.

بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کارە بازرگانی و پیشەسازییەکان لەنێوان پارێزگای سلێمانی و وڵاتی تورکیا ڕێکخراوی ئەسریاد سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن.
ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/٢٣ شێنی ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بورهان علی، بەهمەن عوسمان، جەوهور ستار، سابیر ئەمین، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازییان لە ڕێکخراوی ئەسریادی توکی کرد.
ئەم سەردانە بە مەبەستی بەهێزکردنی کاری هاوبەش و پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوولایەن ئەنجامدرا، ئەم دیدارە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەردوو کاربکەن بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئابوورییەکان و ئامادەن بۆ دروستکردنی ڕێگەکان بۆ گەشەپێدانی هاوکاری بەردەوام.
شێنی ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەندین پرۆتۆکۆڵی لێکتێگەیشتنی هەیە لەگەڵ ژورەکانی بازرگانی لە جیهاندا، ئەمەش وایکردووە ببێتە لایەنێکی گرنگی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەروەها بووەتەهۆی هێنانی دەیان و سەدان کۆمپانیای جیهانی بۆ کردنەوەی نووسینگەو لق و پێدانی بریکارنامەی بەرهەمەکانیان، ئەمەش وایکردووە زۆرترین پڕۆژە پیشەسازییە قورسەكانی چیمەنتۆ و خشت و ئاسن و دەرمان قتووی خواردنەوە گازییەكان بكەونە شاری سلێمانییەوەو بە پێشەنگ دادەنرێت لەم بوارەدا.
ئەوەشی ڕونکردەوە: لە ڕووی کشتوکاڵیشەوە شاری سلێمانی بە خاکی بە پیت و دەوڵەمەند لە چەندێتیی و چۆنێتی بەروبووم ناسراوە، لە پارێزگای سلێمان ۲۱ هەزار خانوی پلاستیكی ۹٥٠ پڕۆژەی پەلەوەری گۆشت 62 پڕۆژەی ماسی ۱۳ پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلكە ۳٥ پڕۆژەی گاوداری بۆ گۆشت و بەرهەمهێنانی شیرەمەنی هەیە و پێداویستی هەرێم و پارێزگاكانی عێراق دابین دەكەین.
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایکرد ڕێکراوی ئەسریاد ی تورکیا کاربکات بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی سلێمانی کە دەبیتە خاڵێکی گرنگی بازرگانی و گەشتیاری لەنێوان هەردولادا.