راپۆرتی نوێی فه‌رمانگه‌ی ئاماری توركیا ده‌ریده‌خات، رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ی توركیا گه‌یشتووه‌ته 50% كه به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز هه‌ژمار ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی ئاماری توركیا ئاشكرای كرد، رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌راورد به مانگێك پێشتر، بریتییه له 11.10% و به‌راورد به ساڵێك پێشتر 48.69%ـه.
هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا بۆ دابه‌زینی به‌های لیره ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌های دراوی ئه‌و وڵاته مانگ به مانگ زیاتر دابه‌زیوه و حكوومه‌تی توركیا نه‌یتوانیوه پێش به زیاتر دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی بگرێت.
له كۆتایی ساڵی رابردوودا نرخی دۆلار تا نزیكه‌ی 20 یۆرۆش هه‌ڵكشا، به‌ڵام دواتر بۆ خوار 14 لیره گه‌ڕێنرایه‌وه، هه‌رچه‌نده به‌راورد به سه‌ره‌تای ساڵه‌كه زیاتر 50% به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان له چه‌ند ساڵی رابردوودا، هۆكار بووه له‌وه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته زیاتر پاشه‌كشه بكات و رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانیش دابه‌زێت. خه‌ڵكی توركیا له دۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌یان زۆر نیگه‌رانن و پێشبینی ده‌كرێ له خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردن، كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان بهێنن.