بەپێی ئاماری ئیدارهی وزەی ئەمریکا، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی 65 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە ساڵی رابردو هەناردەكردن بۆ ئهو وڵاته بهڕێژهی 33.5٪ زیادیکردوە.
بەپێی خشتەیەکی ئیدارهی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە سەرەتای مانگی (کانونی دوەم/1) تاوەکو کۆتایی مانگی (حوزەیران/6)ی ئهمساڵ بڕی 64.72 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردو بهڕێژهی 33.5٪ زیادیکردوە.
لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2022 بڕی 48.45 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی 139٪ زیادیکردوە، چونکە لەو ساڵەدا تەنها بڕی 27.04 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەناردەی ئەمریکا کراوە.
هەر بە پێی خشتەکەی ئیدارهی وزەی ئەمریکا، زۆرترین رێژەی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئەمریکا لە مانگی (شوبات/2)ی ئهمساڵ بوە بە شێوەیەک تەنها لەو مانگە بڕی 12.16 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەناردەی ئەمریکا کراوە و کەمترین رێژەش کە 9.33 ملیۆن بەرمیلە لە مانگی (حوزەیران/6)ی 2023 بوە.
بەپێی ئەو ئامارانە 10٪ی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکایەوە، عێراق چوەتە ریزی ئەو 10 وڵاتەی زۆرترین رێژەی نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکەن.