وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر توندوتۆڵتركردنی كوالێتی كۆنترۆڵ كرده‌وه و رایگه‌یاند، رێنمایی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی ده‌رمان و به‌ركارهێنانی بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: “رێكاره‌كانی كوالیتی كۆنترۆڵ و لێپێچینه‌وه له ده‌رمان توندوتۆڵ‌تر ده‌كه‌ین”.
وتیشی: “بۆ یه‌كه‌مینجار له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵی جۆری رێنمایی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی ده‌رمان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا تا ده‌گاته ده‌ستی نه‌خۆش بڵاوده‌كاته‌وه”.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه “له هێنانی ده‌رمان له ده‌روازه‌كان دواتر پشكنینی، رێگه‌پێدان، مۆڵه‌تی به‌كارهێنان، گواستنه‌وه‌ی، كۆگاكردن، فرۆشتنی له ده‌رمانخانه تا ده‌گاته ده‌ستی نه‌خۆش و هاوڵاتی به‌ڕێنمایی جێبه‌جێكراوه و ته‌نها رێكارێك نییه كۆگاكردن و هێنان و بردن و فرۆشگه‌ی ناوبازاڕ به‌ڵكو كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و تۆمارهن، تۆمار ده‌كرێته‌وه”.