بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی عێراق بۆ سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەبازاڕە ناوخۆییەکان، هەروەها پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی هاوردەکردن بەپێی چوارچێوە یاساییەکان، بڕیار درا بەپەسەندکردنی داواکارییەکانی بازرگانان بۆ بەڕێکردنی پرۆسەکانی گۆڕینەوەی دراوی بیانی بەدیناری عێراقی بۆ هاوردەکردنی کاڵای بەکاربردن بە نرخی فەرمی کە دەکاتە ١٣٢٠ دینار بۆ یەک دۆلاری ئەمریکی بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:
١/ دەبێت داواکار خاوەنی کۆنتۆی کراوە (حساب جاری مفتوح) بێت لەبانکداو ئەگەر هاتو کۆنتۆی نەبوو بۆی دەکرێتەوە پاش پڕکردنەوەی فۆرمی حیسابی KYC ئەمەش بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکان ئەنجام دەدرێت بۆ هەر بازرگانێک.
٢/ بڕی تەحویلی دەرەکی نابێت بۆ هەر کەسێک لە ١٠٠ هەزار دۆلار تێپەڕبێت و لە ماوەی ٣٠ رۆژدا ئەنجام دەدرێت و دەقەکانی بڕگەی دوو لەنوسراوی بانکی ناوەندی ژمارە ٩/ط/٦٤ رێکەوتی ٦/٢ ی ٢٠٢٠ پەیڕەو بکات کە سنووری باڵای حیسابی سپێردراوی تاکە کەس (ایداع الحساب الفردی)، جۆری بازرگانی کە لەملیارێکو دوو سەد ملیۆن دینار ساڵانە تێپەڕ نەکات.
٣/ ئەم داواکارییانەی خوارەوە دەبێت لەلایەن بازرگانەکانەوە فەراهەم بکرێن:
ا- لیستێکی بازرگانیی سەرەتایی بەمەرجێک بۆ ماوەی شەش مانگ شیاو بێت لەبەرواری پێشکەشکردنی داواکارییەکەوە.
ب- بەڵێنی ئەوە بدات کە لەماوەی ٣٠ رۆژدا بۆ وڵاتە دراوسێکانو هەرێمییەکانو ٦٠ رۆژ بۆ وڵاتە دوورەدەستەکان بیسەلمێنێت کە کاڵاکانی هاوردەی عێراق کراون.
٤/ دەبێت داواکار مانیفێستێک پێشکەشی بانکەکە بکات بۆ خستنەڕووی ئەو کاڵایانەی هێناویەتییە ناو عێراقەوە.
٥/ نمونەی ئیمزای داواکار، وەک ئەوەی لەسەر نمونەی گرێبەست کە هاوپێچی داواکانیەتی، وەربگیرێت. بەواتا لەسەر ئەو داواکارییە بێت کە پێشکەش بەبانکی دەکات بۆ سەلماندنی هاوردەکاری بۆ ناو عێراق. وێڕای ئەمەش دەبێت بیسەلمێنێت کە نەخاوەنی کۆمپانیاکەو نەپشکداری کۆمپانیایەکەیەو ئەگەر هاتو پابەندی جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە نەبوو لەکاتی دیاریکراودا ئەوە لەپڕۆسەکانی تەحویل بێبەش دەکرێت.
٦/ جێبەجێکردنی داواکاری سەبارەت بەتەحویلکردن تەنها لەرێگەی لقەکانی ئەم بانکەوە دەبێت لەپارێزگای بەغداد، رەچاوی ئەوەش دەکرێت کە خاوەن کۆنتۆی بانک لەپارێزگاکانی دیکەدا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن لەرێگەی لقەکانی ئەم بانکەوە لەبەغداد.
٧/ ئەو داواکارییانە پەسەند ناکرێن کە لە لایەن پەیجەکانو ماڵپەڕەکانەوە پەیڕەو دەکرێن بەبێ ئەوەی بارەگای شوێنکاری راستەقینەیان هەبێت. ئەمانەو لەگەڵ پابەندبوون بەبڵاوکراوەکانی بەشی دیراسات ژمارە ١٥٤ لە ٤/٤ی ٢٠٢٣ تایبەت بەخاوەن کۆمپانیاکانی تایبەت بەکڕینی خشڵی ئاڵتوون.