رێكخهری پهیوهندییهكانی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت ”رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ هەر پرۆژەیەک پێنج هەزار بۆ 30 هەزار دۆلار دەدات”.
دابان نهجمهدین، رێكخهری پهیوهندییهكانی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئهوهی شاندێكی رێکخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سهردانی كردنی بهشی پهیوهندییهكانی ژووری كرد، پێیان راگهیاندین، بەمەبەستی فراوانکردنی پرۆژەو هاوکاریکردنی خاوەن پرۆژەکان، رێکخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕێکی زۆر پارەی دابینکردووە لە سنوری سلێمانی بەبێبەرامبەر بیدات بە خاوەنی پرۆژەکان بۆ فراوانکردنی پرۆژەکەیکە بڕەکەی لەنێوان پێنج هەزار بۆ 30 هەزار دۆلاردایە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ” بەپێی مەرجەکان بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە هاوکارییە پێویستە تەمەنی پرۆژەکە ساڵێک کەمتر نەبێت و بەدەر لە خاوەنی کارەکە 3- 50 کارمەندی هەبێت، پرۆژەکە لە سنوری سلێمانیدا بێت و لەکارکردن بەردەوام بێت و خاوەنی کارەکە عیراقی بێت، هەر بەپێی مەرجەکان پێویستە پرۆژەکان لە بواری پەرەپێدان و فراوانکردنی کەرتی کشتوکاڵی و مەڕوماڵاتدا بێت”.
رێكخهری پهیوهندییهكانی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی دەڵێت ” هەرکەسێک خوازیارە سوودمەندبێت لەم هاوکارییەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بێ بەرامبەرە و وەرناگیرێتەوە، هەتا 29ی کانوونی یەکەم سەردانی بینای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری”.
بۆ خوێندنەوەی زانیارییەکان کلیک بکە:-