ده‌زگای رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد به‌مه‌بستی ئه‌نجامدانی كار و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد.
ڕكخراوی خانزاد رایگه‌یاند ”زۆر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هاوكاری ئه‌نجامدانی كار و پرۆژه‌كانمان بووه، خوازیارین له داهاتووشدا بتوانین كار و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان ئه‌نجام بده‌ین”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌زگای رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد ڕێكخراوێكی قازانج نه‌ویسته كار ده‌كات بۆ خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگا و له دوای بڵابونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ڕاده‌یه‌ك كار و پۆرژهكانمان كه‌متر بۆته‌وه و هیوادارین بتوانین له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی چه‌ند كارێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام، بده‌ین.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، نه‌وزاد غه‌فوور، جێگری سه‌رۆك، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌میشه پشتیوانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی كردوه، هیوادارین ڕێكخراوی خانزاد كار بكات بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن و بانگێشتكردنی ڕێكخراوه جیهانیه‌كان بۆ پارێزگای سلێمانی تاكو بتوانن كار و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ئه‌نجام بده‌ن.