دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكراینا، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری رینۆ له رووسیا وه‌ستاوه و ئێسته ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێ جۆرێكی تری ئۆتۆمبێل به‌رهه‌م بێنێت.
كاماز كه كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌یه، ئه‌م ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه و له مانگی داهاتووه‌وه یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل به‌رهه‌م دێنێت.
جۆره نوێیه‌كه‌ی ئۆتۆمبێل به ناوی مێسكۆڤیچه و هه‌مان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه كه له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌ت به‌رهه‌م ده‌هات.
پێویسته بگوترێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رینۆ، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای تری رۆژئاوا كشاونه‌ته‌وه و ئه‌م كشانه‌وه‌یه تایبه‌ت نه‌بوو به ئۆتۆمبێل، به‌ڵكو مه‌كدۆناڵد و ستاربۆكسیش له رووسیا كشانه‌وه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیان.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، سزاكانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر رووسیا وایكردووه رووسیا له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلدا ده‌ستی به پارچه‌ی یه‌ده‌گ نه‌گات.
كاماز بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل پشت به هاوكارییه‌كانی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازی جی ئێی سی چینی ده‌به‌ستێت. ئه‌و كۆمپانیایه رای گه‌یاندووه تا كۆتایی ئه‌مساڵ، 600 ئۆتۆمبێل ده‌خاته بازاڕه‌وه.
پێشبینی كراوه تا ساڵی 2024 ساڵانه به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل بگه‌یه‌نرێته 100 هه‌زار ئۆتۆمبێل. به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له رووسیا زۆر دابه‌زیوه و قه‌باره‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل گه‌یشتووه‌ته كه‌متر له یه‌ك ملیۆن كه له مێژووی هاوچه‌رخی رووسیا كه‌مترینه.