ئه‌مڕۆ كۆتا دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كرێت، بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 بگاته په‌رله‌مان، قه‌باره‌ی بودجه به 140 ترلیۆن دینار مه‌زه‌نده كراوه و كورتهێنانیش به 20 ترلیۆن دینار دیاری كراوه. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ده‌ڵێت، “هێشتا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 نه‌هاتووه و چاوه‌ڕێین”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، نه‌هله قادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یاند، دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كۆتا دانیشتنی وه‌زری دووه‌می یاسادانانه، بڕیاره بۆ چه‌ند پرسێك كۆ ببێته‌وه كه كۆتا دانیشتنه و له به‌یانییه‌وه په‌رله‌مان ده‌چێته پشووه‌وه تا نۆی كانوونی دووه‌م 2023 .
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 16ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بێت، ده‌نگدان و سوێندخواردن، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كرێت، پاشان راپۆرتی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك ده‌خوێنرێته‌وه و خاڵی كۆتایی گفتوگۆی گشتییه.
بڕیاره له ئه‌مڕۆوه تا هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 بدات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رای گه‌یاند، دیار نییه كه ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌گاته په‌رله‌مان یان نا و ئه‌وانیش چاوه‌ڕێن.
هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی بودجه‌ی 2023 له‌ناو ره‌شنووسه‌كه وه‌ك ئێسته باس ده‌كرێت، خۆی له 140 ترلیۆن دینار ده‌دات، هه‌روه‌ها كورتهێنانیش به 20 ترلیۆن دینار پێشبینی كراوه، نرخی نه‌وتیش به 60-65 دۆلار دیاری كراوه، به‌ڵام قه‌باره‌ی بودجه پێشبینی ده‌كرێت له‌وه‌ی ئێسته زیاتر بێت.
له‌باره‌ی پشكی كوردیش به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆتا سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، له بودجه‌ی 2023دا به 14% جێگیر كراوه.
له كاتێكدا بودجه‌ی 2021 عێراق به 129 ترلیۆن دینار (88 ملیار دۆلار) په‌سند كرا، كورتهێنان نزیكه‌ی 28 ترلیۆن دینار بوو، كه پشكی هه‌رێم به 12.67% دیاری كرا، بڕه‌كه‌ی 11 ترلیۆن و 482 ملیار و 394 ملیۆن دینار بوو، ئه‌وكات خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت نزیكه‌ی 60 ملیار دۆلاری تێدابوو، به‌ڵام دۆخی دارایی ئێسته‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌چاو ئه‌وكات، باشتره به‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت ئێسته نزیكه‌ی 90 ملیار دۆلاری تێدایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا كۆتایی ساڵی بگاته 100 ملیار دۆلار.