راگەیەندراوێک لەژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانیەوە
وەک ھەموولایەک ئاگادارن لەماوەکانی ڕابردودابازرگانێکی شاری سلێمانی لەلایەن چەندچەکدارێکەوە بەشێوەیەکی نایاسایی و دوورلەھەموو بەھایەکی کۆمەڵایەتی دەستدرێژی کرایە سەرو بەسەختی بریندارکرا.
ئێمە وەک ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی وێرای ئیدانەکردنی ئەم دەستدرێژیەی کراوەتەسەریەکیک لەبازرگانەکانی شاری سلێمانی لەھەمان کاتدابەئەرکی خۆماندەزانین بەرگری لەھەموو مافەکانی (بازرگانان ـ پیشەوەران ـوەبەرھێنەران) بکەین بەبێ جیاوازی
لێرەدا وەک ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بڕیاری ئەمڕۆی دادگا کەفەرمانی دەستگیرکردنی(تومه تباران)ی دەرکردووە بەرزدەنرخێنین وسوپاسی ھەموولایەنی پەیوەندیدار دەکەین کەبەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە
داکۆکیان لەم دۆسیە ھەستیارەکرد بۆچەسپاندنی سەروەری یاسا.
دەستخوشى لە بەرێزان سەرۆکی يەكێتی نيشتيمانى كوردستان بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەتى هەرێمی كوردستان بەڕێز قوباد جەلال تاڵەبانى دەكەين بۆ پاڵپشتی كردنيان بۆباڵا دەست بون و سەوەرى ياسا، سەلمانديان كەشارى سلێمانى ژينگەيەكى هێمن و لەباره بۆ سەرجەم وەبەرهينەران و سەرمايەدارو بازرگان وكاسبكارێك کە سەروەت و سامانيان هەميشەپاريزراوه .
ژوورى بازرگانى و پيشەسازى سلێمانى