مەزهەر محەممەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، دوو چارەسەر بۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هەیە، لە ئەگەری كەمكردنەوەی نرخی دۆلاریش حكومەت زیانی گەورە دەكات.
موزهەر محەممەد بە ئاژانسی عیراقییەی وتووە، گۆڕینی نرخی دراو سود و زیانی دەبێت، بەڵام زیانی دەوڵەت زۆر گەورە دەبێت، دوو رێگە و ئاڕاستە هەیە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە ئەویش دوبارە هەڵسەنگاندنەوەی دینار و بەرزكردنەوەی نرخەكەیەتی، ئەوەش خواستی وەزارەتی دارایی لەسەر نییە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەڵام پێویستە لەجیاتی ئەوە رێگەی قەرەبووكردنەوەی باج و رسومات و گومرگ و فراوانكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و باشكردنی بەشە خۆراك بگیرێتەبەر.
سەبارەت بە چارەسەری دووەم راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەكردووە، رێگایەكی تری چارەسەر پارێزگاریی كردنە لەنرخی سوتەمەنی و كەلوپەل و كاڵای خۆراكی و بەكاربردن لە بازاڕەكان بۆ قەرەبووی ناوخۆیی.