مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، دو خاڵی سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ به‌رده‌وامبونی به‌رهه‌می ناوخۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، له‌سه‌روی هه‌مویشیانه‌وه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه‌یه كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بنیادنراوه.
راوێژكارێكی سودانی: دو هۆكار خۆشگوزه‌رانی ئابوری بۆ خه‌ڵك ده‌هێنن
