راوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، نرخی دۆلار هێزی به‌رزبوونه‌وه‌ی له ده‌ستداوه و جارێكی تر ناگه‌ڕێته‌وه بۆ نرخی به‌رزی پێشوو. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،هه‌نگاوی داهاتوو دابه‌زینی نرخی دۆلار ده‌بێت بۆ 135 هه‌زار دینار.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 27ی ئادار، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د راوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، راگه‌یاند، نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی به‌ره و جێگیری ده‌ڕوات و بانكی ناوه‌ندی به‌رده‌وامه له رێكاره‌كانی خۆی بۆ دابه‌زینی ته‌واوه‌تی نرخی دۆلار، ئێسته فرۆشتنی دۆلار به بازرگانانی ده‌ره‌كی به‌ره و ئاستێكی زۆر باش ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه هه‌نگاوی داهاتوو دابه‌زینی نرخی دۆلاره به‌ته‌واوه‌تی و نرخه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه له نرخی دیاریكراوی بانكی ناوه‌ندی، بانكه ناوخۆییه‌كان به‌خێرایی خۆیان ده‌گونجێن له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی پلاتفۆرمی پابه‌ندبوونی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌رێنی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
راوێژكاری سوودانی دڵنیایی ئه‌وه‌یشیدا كه چیتر نرخی دۆلار به‌رزنابێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ نرخی پێشوو، دۆلار هێزی به‌رزبوونه‌وه‌ی له ده‌ستداوه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ رێكاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی و هه‌روه‌ها زۆربوونی یه‌ده‌گی دراوی ده‌ره‌كی كه له رێگه‌یه‌وه بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌رگری له سه‌قامگیری نرخی دینار ده‌كات به‌رانبه‌ر به دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
ئه‌وه‌شی وت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا نرخی دۆلار له بۆرسه‌كان بۆ 135 هه‌زار دینار داده‌به‌زێت و به‌ته‌واوی سه‌قامگیر ده‌بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته خستنه‌ڕووی دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوندییه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد كراوه و ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به 141 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.