راوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی ئه‌مساڵی عێراق به زیاتر له 220 ملیار دۆلار دانراوه، هاوكات كۆی گشتی خه‌رجییه‌كانیش به 300 تریلیۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە دووی تهمووز، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، راگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ كۆی داهاتی ناوخۆی عێراق به زیاتر له 220 ملیار دۆلار دانراوه، ئه‌وه‌ش داهاتێكی زۆره بۆ عێراق، به‌ڵام پێویستمان به داهاتی زیاتر هه‌یه بۆ هه‌موو كه‌رته‌كان.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و داهاته به‌پێی به‌شداری كه‌رته ئابوورییه‌كان دابه‌شكراوه، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و داهاته له كه‌رتی نه‌وت بووه كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، به‌شه‌كه‌ی تری دابه‌شبووه به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك گواستنه‌وه و وزه و خانوبه‌ره، ئه‌و كه‌رتانه زیاتر پێویستیان به پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه.
راوێژكاری سوودانی باسی له‌وه كرد، ئێسته كۆی گشتی سه‌رمایه له عێراق له سه‌رووی 110 تریلیۆن دیناره‌وه، ئه‌مه شتێكی زۆر باشه و هه‌وڵی زیاتر ده‌درێت له پێناو ئابووری عێراق، هه‌روه‌ها كۆی گشتی خه‌رجییه‌كانی عێراق بۆ ئه‌مساڵ كه دانراوه له نێوان 280 بۆ 300 تریلیۆن دیناره، له‌گه‌ڵ داهاته‌كه‌ش به دڵنیایه‌وه قه‌رز هه‌بووه.
عێراق وڵاتی نه‌وته و بۆ مووچه و كاروباره‌كانی تری وڵات پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت و له ماوه‌ی ئه‌مساڵ به تێكڕا داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت سه‌روو حه‌وت ملیار دۆلار بووه، ئه‌مه جگه له داهاتی ناوخۆی نانه‌وتی.