راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به دۆخی ئابووریی وڵات له ساڵی داهاتوودا روونكردنه‌وه ده‌دات و ئاشكرایكرد كه قه‌رزی ده‌ره‌كیی سه‌ر عێراق، دابه‌زیوه بۆ (20) ملیار دۆلار.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق “واع” له زاری مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكار ئابووری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه “قه‌رزی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر عێراق، رووی له دابه‌زین كردووه به‌جۆرێك گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار”.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێت: “له بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتودا، هه‌وڵی كهمتركردنهوه و نه‌هێشتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی ده‌ده‌ین” و پێشبینیشی كردووه، ساڵی داهاتوو بۆ عێراق له روی داراییه‌وه، باشتر بێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ئێستادا قه‌رزی ناوخۆیی زیاتره و سێ هێنده‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی ده‌بێت، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سیستمی دارایی حكومی ده‌بێت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هاوڵاتیانه‌وه نابێت.
روونیشیكرده‌وه كه دۆخی دارایی عێراق رووی له بوژانه‌وه كردووه و به‌دڵنیاییه‌وه ساڵی 2022 ده‌وڵه‌ت رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی نابێته‌وه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت (400) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه زیادیكردووه”.
راوێژكاره ئابوورییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی له‌وه كردووه “ئه‌گه‌ر له ساڵی (2022) دا نرخی نه‌وت به تێكڕایی (75) دۆلار جێگیر بێت، به‌ته‌نها ئه‌و زیادبوونه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نزیكه‌ی (17) ترلیۆن دینار داهاتی زیاده‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌بێت”.
له یاسای بودجه‌ی ساڵی (2021)دا كۆی قه‌رزه ده‌ره‌كیی و ناوخۆییه‌كانی عێراق به نۆ ترلیۆن و (36) ملیار دینار خه‌مڵێنرابوو.