بانكی ناوه‌ندیی عێراق له پێناو رێكخستنی كرده داراییه‌كان، چه‌ند رێنوێنییه‌كی بۆ ئه‌و بانكانه ده‌ركرد كه سیستمی كرێدت كاردیان له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا هه‌یه، گرنگترینی ئه‌و رێنوێنییانه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی راكێشانی پاره‌یه له ئامێراكانی ATM بۆ زیاتر له دوو هێنده.
هه‌رچه‌نده بڕیار و رێنوێنییه نوێیه‌كانی بانكه‌كه 16ی ئابی 2023 ده‌رچوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 19ی ئابی 2023 كه‌وتووه‌ته ده‌ست میدیاكان و “وشه”یش وێنه‌یه‌كی له رێنوێنییه‌كان ده‌ست كه‌وتووه. رێنوێنییه نوێیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:
١-تێكڕای راكێشانی رۆژانه له رێی ئامێره‌كانی ATMه‌وه بۆ دوو ملیۆن دینار به‌رز كرایه‌وه، له كاتێكدا پێشتر ته‌نیا 395 هه‌زار دیناری عێراقی رێپێدراو بوو.
٢-به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكڕای كڕینی رۆژانه له رێی كرێدت كارته‌وه، به مه‌رجێك رێژه‌ی مانگانه له 10 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
-كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكڕای كڕینه‌كان له رێی ئۆنلاینه‌وه بۆ 750 دۆلاری رۆژانه.
ئه‌م رێكارانه‌ی بانكی ناوه‌ندی دوای ئه‌وه دێت كه دووباره نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و گرانییه، به جۆرێك ناوه‌نده ئابوورییه جیهانییه‌كان پێیان وایه كه بانكی ناوه‌ندی له شه‌ڕێكی دۆڕاودایه له‌گه‌ڵ نرخی دۆلاردا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانێت دزه‌كردنی دۆلار له عێراقه‌وه به‌ره‌و ئێران رابگرێت.