ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 13ی نیسان، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رھێنانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ھه‌ڵه‌بجه و زاخۆ و سۆران كۆ بووه‌وه، تاوتوێی دۆخی وه‌به‌رھێنانی له‌و سنوورانه كردووه.
به‌گوێری راگهیهنراوهكه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان دووپاتی له گرنگیدان و پێشخستنی وه‌به‌رھێنان له سنووری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كرده‌وه، داوای له به‌ڕێوه‌به‌ران كرد، ھانی وه‌به‌رھێنه‌ران بده‌ن و سه‌رنجیان رابكێشن بۆ ئه‌وه‌ی له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا وه‌به‌رھێنان بكه‌ن، به ئامانجی بووژانه‌وه‌ی بازاڕ و ره‌خساندنی ھه‌لی كار.
هه‌روه‌ها دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان له‌ڕێی به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كانی وه‌به‌رهێنانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، سه‌تان هه‌لی وه‌به‌رھێنانی نوێی ئاماده كردووه و ته‌واوی ئاسانكارییان بۆ كردوون.