بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کێشە و گرفتە ئابوورییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دکتۆر بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.
دکتۆر بڕیار ڕەشید، لەگەڵ سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، نەوزاد غەفور جێگری سەرۆک و دلاوەر سۆفی کەریم و ئازاد شمقار و ئاراس عەبدولکەریم مەعروف، حه‌مید عه‌بدوڵڵا، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور کۆبوویەوە.
لە کۆبونهوهكهدا، سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانی كه‌رته‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و گه‌شتیاری خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند هیوادارین كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفته‌كان و كردنه‌وه‌ی لقی بانكه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی بكرێنه‌وه، داواشی كرد هه‌وڵ بده‌ن كێشه‌و گرفته‌كانی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت كه جار جار ڕێگری لێ ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ژوور، داواشی كرد یاسای پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆی عێراق له هه‌رێمی كوردستانیش كاری پێ بكرێت، پێشینه‌كانی بانكه‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستانیش بدرێت به هاوڵاتیان و پیشه‌سازان، له پێدانی كاره‌با به كارگه‌كان هاوشێوه‌ی عێراق له هه‌رێم و كردستانیش ئاسانكاری بۆ بكرێت”.
بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند ”پیرۆزبایی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ین كه به چالاكترین ژووری بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق دیاری كرا و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێدرا، ده‌ستخۆشی له كاك سیروان و ئه‌ندامان ده‌كه‌ین”.
ڕاشیگه‌یاند ”له‌ماوه‌ی ڕابردوو كاری زۆرم له‌سه‌ر ڕه‌خساندنی هه‌لی كار كرد بۆ گه‌نجان له كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌مه‌ش پێویستی به دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازییه، كه زۆر گرنگه هاوشێوه‌ی عێراق كاره‌با بۆ ناوچه پیشه‌سازییه‌كان دایری بكرێت، پێویسته كار بكه‌ین بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستی به‌رهه‌می ناوخۆی له هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆر گرنگه قه‌رزی پیشه‌سازی و خانوبه‌ره هه‌رێمی كوردستانیش بكرێته‌وه، ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ بانكی ڕافیده‌ین كردوه و ڕازی بوون لێره لق له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه تاكو قه‌رزی پیشه‌سازی و خانووبه‌ره بده‌ن به هاوڵاتیانی كوردستان.