ئا: رێژەن سەردار
د.بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابوری‌و پیشەسازی‌و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەم گفتوگۆیەی “بازرگانی‌و پیشەسازی”دا دەڵێت “داواكارین له‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌بوونی هه‌ر كێشه‌و گرفتێكی ئابوری به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگادارمان بكاته‌وه تاكو كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی بكه‌ین”.
بازرگانی‌و پیشەسازی: له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا كارتان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكی ڕه‌شیدو رافیده‌ن كردوه له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و هۆكار چییه ئه‌و پێشینه‌و قه‌رزانه‌ی له‌م بانكانه‌وه دەد‌رێت، هاوڵاتیان‌و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان لێی بێبه‌شن؟
بڕیار رەشید: من خۆم سه‌ردانی بانكی رافیده‌ینم كرد‌و له‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌دواداچونم كرد به‌نوسراوی فه‌رمی وه‌ڵام درامه‌وه، كه تیایدا هاتووه بۆ كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكی ره‌شیدو ره‌فیده‌ین، پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی عێراقه، ته‌نانه‌ت بانكی رافیده‌ین زۆریان پێخۆشه لقه‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه‌و حكومه‌تی عێراقیش رازییه بۆ كردنه‌وه‌یان ته‌نها حكومه‌تی هه‌رێم رێگره له‌كردنه‌وه‌یان، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی داد‌و وه‌زاره‌تی دارایی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌غدا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه دروست ببێت‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ند بێت هیچ گرفتێك نامێنێت، باس له‌وه ده‌كرێت كه كۆمه‌ڵێك موڵكی بانكه عێراقییه‌كان داگیر كراوه، ئه‌م كێشه‌یه لاوه‌كییه‌و ئاسان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ڕازی بێت به‌كردنه‌وه‌یان ئه‌وكاته له‌شاره‌وانی سلێمانیه‌وه ده‌توانرێت یان موڵكه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه یان قه‌رەبوو بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر ئاسان ده‌كرێت، ئێمه له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هێڵین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌زوترین كات سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین له‌حكومه‌تی هه‌رێم.
بازرگانی‌و پیشەسازی: زۆر جار ڕێگری ده‌كرێت له‌بازگه‌كان كه به‌رهه‌می ناوخۆی كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و جوتیاران‌و خاوه‌ن كێڵگه پەله‌وه‌رییه‌كان بچێته شاره‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان تاكو چه‌ند كارتان كردوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه؟
بڕیار رەشید: من چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا په‌یوه‌ندیم كرد به‌خاتو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه، داوام كرد هه‌ماهه‌نگی زیاتریان هه‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش گفتوگۆمان كردوه، له‌وه تێگه‌یشتین كه هۆكاری كێشه‌كه بریتیه له نه‌بونی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی عێراق، به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می جوتیارانی باشور ناوه‌راستی عێراق هه‌رێمی كوردستان ئه‌و به‌روبومانه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات به‌شێكیشی دێت بۆ شاره‌كانی باشوری عێراق ئه‌مه‌ش زیان له‌جوتیارانمان ده‌دات، له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌روبومی جوتیارانی كوردستان له‌مه‌رزه‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ئه‌و به‌روبومانه هاورده ده‌كرێت واته هه‌ماهه‌نگی نیه ئه‌مه كێشه‌كه‌ی دروست كردوه، ئه‌مه له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هێڵین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كه دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی، كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دوو مانگ پێش پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می جوتیاران هه‌ماهه‌نگی بكرێت له‌نێوان لایه‌نه په‌یوەندیداره‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی عێراق.
بازرگانی‌و پیشەسازی: كێشه سیاسییه‌كانی به‌غدا، تاكو چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌بودجه‌ی عێراق؟ له‌ئێستادا هیچ مه‌ترسه‌یه‌ك له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه لە ٢٠٠ ملیارەکە؟
بڕیار رەشید: بێگومان تاكو په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غداد خراپ بێت، كێشه دروست ده‌بێت له‌ناردنی ٢٠٠ ملیاره‌كه‌و ئه‌و بودجه سیادیانه‌ی كه پێویسته ته‌رخان بكرێت بۆ ده‌رمان‌و به‌نزین‌و نه‌وت‌و ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، هه‌ر كاتێك په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و ناوه‌ند باش بێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاسانه‌و گرفت له‌سه‌ر ناردنی ٢٠٠ ملیاره‌كه‌و بودجه‌ی سیادی دروست نابێت.
بازرگانی‌و پیشەسازی: به‌شداری كردنی یه‌كێتی‌و پارتی له حكومه‌تی داهاتوی عێراق، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی نه‌وت‌و غازی هه‌رێمی كوردستان؟
بڕیار رەشید: گرنگترین شت ئه‌وه‌یه، پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بگه‌نه ڕێكکه‌وتن، دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان گفتوگۆ بكرێت، كاتێك گه‌یشته قۆناغی پێكهێنانی حكومه‌ت كێشه‌كان ئاسانتر چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چونكه هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان یه‌ك به‌رنامه‌یان ده‌بێت، نامانه‌وێت سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨ دوباره بێته‌وه، خوازیارین هه‌ماهه‌نگی‌و سازانی ناوخۆی هه‌بێت له‌نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان.
بازرگانی‌و پیشەسازی: تاكو چه‌ند به‌گرنگی ده‌زانن یاسای پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ هاوشێوه‌ی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت؟
بڕیار رەشید: داواكارین له‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌بوونی هه‌ر كێشه‌و گرفتێكی ئابوری به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگادارمان بكاته‌وه تاكو كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی بكه‌ین، پێشتر له‌گه‌ڵ كاك سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور له‌م باره‌یه‌وه گفتوگۆمان كردوه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه.
بازرگانی‌و پیشەسازی: كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین جار رایگه‌یاندوه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حكومه‌تی عێراقین بۆ به فه‌رمی كردنی چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنوری پارێزگای سلێمانین، ئایا هه‌وڵتان داوه ئه‌و ده‌روازانه بەفه‌رمی بكرێن؟
بڕیار رەشید: به‌ڵێ كارمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردوه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه ئاسان نیه، په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی عێراق‌و ئێرانه‌وه هه‌یه، به‌ئاسانی ناتوانرێت بڕیار بدرێت كات ده‌خایه‌نێت.
بازرگانی‌و پیشەسازی: ئە‌مساڵ حكومه‌تی عێراق نه‌وت ده‌نێرێت بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان؟
بڕیار رەشید: لە بەرواری ٢٠٢٢⁄١٠⁄١٠ نەوت دەگاتە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بڕی نەوتەکەم لەھیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن باس نەکردوە بەڵام لێرە تەنھا بەشی سلێمانی دەڵێم کە زیاترە لە ١٥ ملیۆن لیترە.