د.بڕیار رەشید، ئەندامای پەرلەمانی عێراق سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بورهان علی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ڕێکەوتی 3/7/2024 پێشوازیکرد لە د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی لە پەرلەمانی عیراق.
د.بریار رەشید، پیرۆزبای خۆی لە سەرۆکی ژوور و ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کردوو هیوایخواست بتوانن پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکان لەناوخۆ و دەرەوە بەهێزبکەن و کاربکەن بۆ پشتیوانیکردن لە بەرهەمی ناوخۆ و پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و راکێشانی وەبەرهێنی بیانی بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی و زیادکردنی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، خۆشحاڵی دەربڕی بەسەردانی بەڕێزیان و ڕایگەیاند، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواوی بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەرانە، هەوڵەکانمان بۆ گەشەکردنی کەرتی پیشەسازی و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیە وە هاندانی وەبەرهێنەرانی ووڵاتانی دەرەوەیە بۆ ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان لەگەڵ بازارگانان و سەرمایەدارانی پارێزگای سلێمانی.
هەردولا هاوڕابون لەسەر کارکردنی هاوبەش پێکەوە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی بۆ پیشەسازان و بازرگانان دروست دەبن.