په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، “سلێمانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری هەرێمی کوردستان زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی تیادایه، بۆیه كردنه‌وه نووسینگەی بانكی ناوه‌ندی له سلێمانی پێویستە و چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ به‌شێكی زۆر له‌وگرفتانه‌ی كه‌هه‌یه، پارێزگاری بانکی ناوەندیش بەڵێنیداوە له‌نزیكترین كاتدا ئه‌و نووسینگەیه بكرێتەوە”.
د. بڕیار ره‌شید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: “دوای ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشمه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كۆبوینه‌وه به‌شێك له‌كێشه‌وگرفته‌كانی پارێزگایی سلێمانیمان پێگه‌یاند و پێداگیربووین لەسەری، داوایان كرد جارێکی تر رۆژی پێنجشەمە کۆببینەوە بۆ تاوێكردنی ئالیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان”.
ده‌شڵێت: ” بۆیە رۆژی پێنجشه‌ممه 17ی ئاب، بۆ دووەم جار لەم هەفتەیە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووینەوە و د. عه‌لی عه‌لاق هاوڕا بوو له‌گه‌ڵمان كه سلێمانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری هەرێمی کوردستان زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی تیادایه بۆیه كردنه‌وه‌ی نووسینگەی بانكی ناوه‌ندی له سلێمانی زەرووریەتە چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ به‌شێكی زۆر له‌وگرفتانه‌ی كه‌هه‌یه، هەروەها به‌ڵینیان دا له‌نزیكترین كاتدا ئه‌و نووسینگەییان بكه‌نه‌وه”.
“داوامانكردن سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاری رێكاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی له‌سلێمانی جێ به‌جێ بكرێت لە رێگەی ئەو نووسینگەییان له‌نێویشیان دۆلار به‌پێ رێنمایه‌كان به‌رێژه‌ی به‌رچاو بۆ سلێمانی دابین بكرێت و قه‌رز و پێشینه‌كانی بانكه‌كه هاووڵاتیانی سلێمانی بگرێته‌وه به‌و گه‌ره‌نتیانه‌ی بانكی ناوه‌ندی دیاریده‌كات، هەروەها مۆڵەت دان بەنووسینگەیکانی ئاڵوگۆری دراو لەسەر لقی A وB بانکی ناوەندی, پارێزگاری بانکی ناوەندی پاڵپشتی ئه‌م داوكاریهمان بوون وتیشی، “كاری تیادا ده‌كه‌ین هیچ لاریمان نییه کە لە رێگەی ئەو نووسینگەیەی دەیکەینەوە ئەم خزمەتگوزاریانە پێشکەش بە هاووڵاتیانی سلێمانی بکات”، د. بڕیار وادەڵێت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا: “پارێزگاری بانکی ناوەندی جه‌ختی كرده‌وه له‌هه‌ڵوێستی قوباد تاڵەبانی كه پاڵپشت بووه بۆئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی چالاكیه‌كانی خۆی بهێنێته سلێمانی خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان بكات کە سودەکانی نووسینگەی سلێمانی بانکی ناوەندی بۆ هاووڵاتیان بریتییر لە (پێدانی دۆلار بۆ بازرگانان و وەرگرتنی مامەڵەکانیان بۆ حەواڵەکردنی دۆلار بەبێ عمولە، پێدانی دۆلار بۆمەبەستی “گەشتیاری و خوێندن و نەخۆشی”، پێدانی دۆلار بۆگەشتیاران لەنێو فرۆکەخانەی سلێمانی، پێدانی قەرزی بچووک و پێشینەکان، گۆڕینی دراوی کۆن و دڕا‌و نەهێشتنی لەبازڕەکان، پێشکەکردنی دەستپێشخەریە خزمەتگوزاریەکانی بانکەکە بۆ چین وتوێژەجیاجیاکان)”.
“جارێكی ترجهختمان له داواكاری پێشوترمان كرده‌وه بهكردنهوه لقی هه‌ردوو بانكی ره‌شد و رافیده‌ین له سلێمانی ئه‌وان پاڵپشتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ن و وەزارەتی دارایی عیراق و بانکەکان خۆشیان لاریان نیە لق بکەنەوە و داوایان پێشکەشکردووە، بەڵام تا ئێستا لەلای حکومەتی هەرێمەوە رەزامەندیان پێنەدراوە”، د. بڕیار وادەڵێت.