دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی ، ھەوڵدەدەن پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوانیان فراوان بکەن و پەرەی زیاتری پێبدەن، لەوچوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی ئابوری خاوانکارانی ئیمارات-کوردستان دادەمەزرێت.
ئاوێنە: راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردوەتەوە،” ھەرێمی کوردستان و ئیمارات دەچنە قوناغێکی دیکەی وەبەرھێنان و بازرگانی، لە نوێترین ھەنگاودا حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی ، ھەوڵدەدەن پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوانیان فراوان بکەن و پەرەی زیاتری پێبدەن، لەوچواچێوەیەشدا ئەنجومەنی ئابوری خاوانکارانی ئیمارات-کوردستان دادەمەزرێت”.
رونیشیکردوەتەوە،” ئەمڕۆ د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، پێشوازی لە ئەحمەد زاھری ، کونسڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کردو پێ خۆشحاڵبو بەدەستپێشخەری دامەزراندنی ئەنجومەنەکە ، لەپێناو بوژانەوەی ئابوری ، ئامادەیی ھەمو کارئاسانییەکی دەربڕی”.
ئاماژەی بەوەشکردوە،” کونسڵی گشتی ئیمارات ، دامەزراندنی ئەنجومەنەکەی بە پێویست ناوبرد و ئاماژەی وەبەکرد ، بۆ پەرەپێدانی وەبەرھێنان و بازرگانی ھەوڵی ھێنانی شەش بانک بۆ کوردستان دەدەن و ئامانجیشیانە سود لە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان وەرگرن”.