لە شەوی یەک شەممە لەسەر دوو شممە لە یەکێک لە کەناڵەکانی لایەنە حوکمڕانەکانی هەریم بەرنامەیەک لەبارەی بەبازارکردنی بەرهەمیکی کشتوکاڵی وروژێنرا ئەویش بەبازارکردنی بەرهەمی دانەویڵە بەتایبەت بەرهەمی گەنم.
لەم بەرنامیەدا نوێنەری وزارەتی کشتوکاڵ و نێونەری جوتیاران و کەسێکی پسپۆر و مامۆستایەیەکی زانکو بەپلەی پرۆفیسۆر لەبوای گەنم خوشبەختانە لە سونگەی بەباوربونیکی زۆر بەخۆی و زانکۆکەی ڕۆڵی گەورەی زانکۆی سلێمانی خستەرو لەڕوی ئامادەکردنی چەند جۆرە تەرزیکی بنەتوی گەنمی گونجاو بۆ سەرجام ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و بەراشکاوانە گرنگی ئەو جۆرە بەرهەمەی باسکرد نەک تەنها شان لەشانی تەرزە جیهانیەکان دەدات بگرە زۆر گونجاوتر بۆ خاک و کەشی کوردستان بەڵام بەداخەوە لەبەر بێ هەماهەنگی لە نیوان وزارەتی کشتوکاڵ و زانکوکانی هەرێم ئەم لە جۆرە بنەتۆو نەگیشتوەتە دەستی جوتیاران و لەبەر نەبوونی ڕینمای پیویست جوتیاران گیرودەی دەستی هەندی بازرگانی چاوچنوک بوون کە چەند جۆریکی نەگوجاو لە بنەتۆی گەنمیان لەسەریان ساغکراوەتەوە بی ئەوەی لەلایەن سەنتەری تویژینەوە کشتوکاڵیەکانی و زارەتی کشتوکاڵ ڕیگەپیدراوبن بەکارهینراون لیرەدا جوتیار دەکەوێتە دڵەڕاوکی ئەوەی بۆ ئەو تەرزانەی کەلەلایەن زانکوکانی کوردستان ئامادەکراوە ناگاتە دەستیان کە گونجاوترە بۆ کوردستان چ لەڕوی کەش و هەوا چ لەروی خاکەکەی، ئەمە لەلایەک لەیەکی تروە دڵەڕاوکیکی تر دروست کرا لە ڕوی بەبازارکردنی گەنمەکەیان پیشتر وزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ تاکە لایەن بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەڵام بەداخەوە لەبەر ناکوکی سیاسی لە گەڵ حکومەتی هەرێم سزای جوتیارانی کوردستان درا چ لەڕوی نەگەڕانەوەی شایستە دارایەکانیان وە لە ڕوی سنوردارکردنی ورگرتنی گەنمی جوتیاران بەشیوەک تەنها لە ٢٠٪ تا٢٥٪ بەرهەمەکانیان وەرگیرا ئەوەشی کە مایەوە لەڕی بازرگانەکانی ناوراست و باشوری عیراق دەکڕدرایەوە بە هەرزان. پاشان بەگران ڕادەستی سایلوکانی حکومەتی عیراق دەکران ئەمەش چەند ساڵیکی خایاند بەڵام لەم دووساڵەی دوایی بەدەستپێشخەری وەزارەتی کشتوکاڵ و لەڕی گرێبەستیکەوە لەگەڵ دوو کومپانیای ناوخو ریکەوتن بۆ کڕینەوەی بەرهەمە زیادەکەی جوتیاران بەڵام بەداخەوە لەم دوو ساڵەی دوایی کوردستان توشی وشکەساڵی بو وەکو پیویست پڕۆسەکە جی بەجی نەکرا ئەم ساڵیش لەبەر شەری ڕوسیا و ئۆکرانیا گەنم لە سەر ئاستی جیهان دواکاری لەسەری زیاد بو کەمی بەرهەمی ناوخوی عیراق وای کرد حکومەتی عیراق نرخی گەنمی وەرگیراو بەسەد هەزار زیاتر بۆ جوتیار زیادبکات سنوردارکردنی وەرگرتنی گەنمی ساڵانی پیشوی جوتیارانی کوردستانی لابرد ئەمەش وایکرد دەرئەنجامی ئەم بەرنامە تەلەفیزیۆنە هەردوو وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بەپەلە و بە ئەجندەیەکی جیاواز بەڕاستەوخۆ بەشداربن لە بەرنامەکە وەکو وەزیری دوو حکومەتی جیاواز هەر لە سەرەتاوە لای هەمووان ئاشکرا بوو بەنیازنەبون بەشداربن بەڵام لەبەر جیاوازی بۆچونیان ئەم جارەش جوتیارانیان توشی دڵەراوکیەکی ترکرد بەشیوەیەک وەزیری بازرگانی هانی جوتیانی دەدا گەنمەکەیان ڕادەستی بەغدا بکەن وەزیری کشتوکاڵ هانی دەدان ڕادەستی دوو کۆمپانیایە ناخۆیەکانی بکەن لیرەدا ئەوەمان بۆ ڕون دەبیتەوە ئەم حکومەتەی ئیمە چەند بێ بەرنامەیە بەشێوەیک هەر وەزیرێکی لە ئاوازێک دەخوینیت وەکو چۆن لە بەرنامەکانی تر حکومەت بێ ستراتیژ بون بەمەش بومان دەرکەوت چەند بێ بەرنامەی پیوە دیارە لێردا تاقە زەرەرمەندیش جوتیارانی کوردستان دەبن.