شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌شاری یه‌ریڤانی وڵاتی ئه‌رمینیا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕوبه‌ڕووی بۆ بازرگانان و كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی و وڵاتی ئه‌رمینیا رێكخست.
دابان نه‌جمه‌دین، ڕێكخه‌ری په‌یوه‌نیدییه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ”له درێژای سه‌رانه‌كه‌مان بۆ وڵاتی ئه‌رمینیا ئه‌مرۆ دوایی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئەرمین ئەرزومەنیان، جێگری وەزیری ئابووری ئەرمینا کۆبویەوە، دیدارێكی رووبه‌ڕومان بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی و وڵاتی ئه‌رمینیا ڕێكخست، نزیكه‌ی ٤٠ كۆمپانیا و كارگه‌ی ئه‌و وڵاته ئاماده بوون و خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامێكی باشی هه‌بوو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بڕیاره شاندێكی گه‌وره له بازرگانان و خاوه‌ن كارگه و كۆمپانیاكانی وڵاتی ئه‌رمینیا به سه‌رۆكایه‌تی ئەرمین ئەرزومەنیان، جێگری وەزیری ئابووری ئەرمینا و ژووری بازرگانی یه‌ریڤان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكه‌ن.