دیدارو کۆنگرەی گەیاندن و ئەلکترۆنیات و کەناڵەکانی بیستن و بینین و ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو

لەژێر دروشمی “ئاسمانی عێراقی نوێ دەرفەتێک بۆ داهاتوو” لەشاری سلێمانی سێهەمین خولی دیدارو کۆنگرەی گەیاندن و ئەلکترۆنیات و کەناڵەکانی بیستن و بینین و ڕاگەیاند بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومیەکان و کەرتی تایبەت بەڕێوەچوو.

لەدیدارەکەدا زیاتر لە ۲٠ کۆمپانیای تایبەت بە پەیوەندی و ڕاگەیاندن و ئەلکترۆنیات بەشداریان تێداکرد بۆ نمایشکردنی نوێترین زانیاری و بەرهەمەکانیان لەبوارەکەدا.

هەڤاڵ ئەبوبکر، پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند “شاری سلێمانی یەکێکە لە شارە ئارامەکان و لەهەرێمی کوردستان و عێراق وە دەرفەتێکی سەرمایەگوازری زۆرباش لە عێراقدا هەیە کە لەچەند ساڵی ڕابردودا پەیڕەوی سیاسەتی هەمەڕەنگی سەرمایەگوزاری ووەبەرهێنان و بازرگانی و ئابوریمان کردووە زۆربەی کۆمپانیا گەورە جیهانیەکان لە ئەمریکاوە تا سین و هیندستان وڕوسیا و ووڵاتانی ئەوروپا لە پارێزگای سلێمانی وەبەرهێنانی زۆر گەورەیان هەیە کە پێداویستی هەموو بازاڕی عێراق بۆخەڵکی ناوچەکە دابین دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشدا “ئاماری ستراتیژمان بەپلەی یەکەم هەیە لەسەر ئاستی عێراق هەیە کە بەدەستپێشخەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کراوەتەوە حکومەتی خۆجێی پشتیوانیەکی سەرەکیان دەکەن کە دەتوانێت لە کۆگاکانیان بۆ چەندین مانگ هەموو پێداویستیەکانی خەڵک لەپارێزگاکانی هەرێم و عێراق دابین بکات وەک ئەوەی بیندارا لە قۆناغی کۆرۆنادا جوڵەی بازرگانی لە جیهان وەستا بەڵام لێر ئاڵوگۆڕی بازرگانی نەک هەر نەوەستا بەڵکو چەندین قات زیادیکرد هیچ لە پێداویستیەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لەهیچ بوارێکدا گرفت نەبوو”.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند “چبکردنەوەی ئەمجۆرە دیدارانە گرنگی زۆری هەیە بۆ نمایشکردنی تازەترین نوێگەری تەکنەلۆژیاو بەرهەم هێنانی کاری ڕاگەیاندن و نمایشکردنی بۆ وەبەرهێنەران و هاوڵاتیان”.