ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزترین ئاستی تۆماركرد و 150 هەزار دیناری تێپەڕاند.
بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی ئەمڕۆ بەرامبەر بە 150 هەزار و 150 دیناری عێراقییە، ئەوەش بەرزترین ئاستە دۆلار لە ماوەی چەند ساڵێكدا پێیبگات.
بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی بەهای دۆلار دوای ئەوە دێت دوێنێ تا كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلاری ئەمریكی بە 149 هەزار و 900 دینار بوو.
سەرباری رێكارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، وەك زیادكردنی فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتییان و بانكەكان، ماوەی چەند رۆژیكە بەهای دۆلار لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزبووەتەوە.