چاوەڕوان دەكرێت بانكی ناوەندیی ئەمریكا نرخی سود بە بڕی 75 خاڵ بەرزبكاتەوە وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی هەڵاوسان، بەڵام مامەڵەكان لە بازاڕەكانی دراودا سنوورداربوون، مامەڵەكاران چاوەڕوان ڕاگەیاندنی بەرزكردنەوەی سوودن لە كاتژمێر 18:00 بەكاتی گرینچ.
بازاڕەكانی دراو پێشبینی دەكەن ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی نرخی سوود بە 75 خاڵی بنەڕەت بەرزبكاتەوە، لەگەڵ بوونی هەلی زیادكردنی دیكە بە بڕی 100 خاڵی بنەڕەت لەكاتێكی دیكەی ئەمساڵدا.
مامەڵەكاران پێیانوایە ئەنجومەنەكە نرخی سوود بۆ 3.4% تا كۆتایی ئەمساڵ بەرزبكاتەوە بۆ هاریكاری لە گەڕانەوەی هەڵاوسان بۆ ئاستی بەئامانجكراو.
پێشبینیی بەرزكردنەوەی نرخی سوود بە ئاستێكی بەرچاو هاریكاربوو بۆ پاڵنانی پێنوێنییەكانی دۆلار، كە بەهاكەكەی بەرامبەر سەبەتەی شەش دراو دەپێورێت، بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی نزیكەی 20 ساڵدا لە كاتێكی پێشتری ئەم مانگەدا.