ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە نرخی دۆلار دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و پێشبینی ده‌كرێت زیاتریش دابه‌زێت، هۆكاره‌كه‌شى به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 13ـى ئادار، نرخی دۆلار له‌سه‌ر ئاستی دنیا دابه‌زی و پێشبینی ده‌كرێ نرخه‌كه‌ی زیاتر دابه‌زێت، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕێگریكردن له داڕمانی له ناكاوی بانكی سلیكۆن ڤالی (SVB).
به‌های دۆلار له به‌رانبه‌ر به‌های شه‌ش دراوه‌كه‌ی تر به‌ڕێژه‌ی 0.153% دابه‌زی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی ڕاگه‌یاند بۆ ڕێگرتن له داڕمانی بانكی سلیكۆن ڤالی، كه له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی SVB ده‌توانن ده‌ستیان به پاره‌كانیان بگات.
به‌رپرسان ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندووه، وه‌به‌رهێنه‌رانی بانكی سیگنه‌چه‌ر قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و باجده‌ران تووشی هیچ زیانێك نابن.
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و بانكه ڕۆژی یه‌كشه‌ممە له‌لایه‌ن ڕێكخه‌رانی دارایی ویلایه‌تی نیویۆركه‌وه داخرا .
به‌های دۆلار له به‌رانبه‌ر به‌های شه‌ش دراوه‌كه‌ی تر به‌ڕێژه‌ی 0.153% دابه‌زی و گه‌یشته 104.080.
یێنی ژاپۆنیش به‌ڕێژه‌ی 0.34% به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 134.52 به‌رانبه‌ر به دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته له ماوه‌ی مانگێكدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران به‌ره‌و دراوه ئاسیاییه‌كان هه‌نگاویان ناوه كه زیاتر سه‌قامگیرن.